28. Kasas - Qur'an
- 1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
- 2. ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه.
- 3. ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).
- 4. بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.
- 5. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران.
- 6. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا).
- 7. ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان.