99. Zilzâl - Qur'an
- 1. کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
- 2. هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه.
- 3. (ئه‌و کاته) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
- 4. له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه...
- 5. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
- 6. ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کار‌و کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه).
- 7. جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر‌و چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه.
- 8. ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه.