7. Arâf - Qur'an
- 1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
- 2. (ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.
- 3. (خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!
- 4. چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کت‌وپڕ سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
- 5. ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.
- 6. ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).
- 7. ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.