Kıyâmet - QURAN - Harun Yahya
-
1. سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.
-
2. سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.
-
3. ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!
-
4. به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.
-
5. نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!
-
6. بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).
-
7. کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.
-
8. مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).
-
9. (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.
-
10. ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.
-
11. نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).
-
12. تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).
-
13. له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).
-
14. به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).
-
15. هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).
-
16. په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.
-
17. به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.
-
18. جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
-
19. پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
-
20. نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.
-
21. قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.
-
22. به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.
-
23. چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).
-
24. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن.
-
25. چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.
-
26. نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.
-
27. ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟
-
28. به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه.
-
29. ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.
-
30. ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.
-
31. نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.
-
32. به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.
-
33. پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.
-
34. (جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
-
35. پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
-
36. ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).
-
37. باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه).
-
38. پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.
-
39. ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).
-
40. ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟!
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs