94. İnşirâh - Qur'an
- 1. (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!
- 2. ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!
- 3. ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!
- 4. ناو‌و ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده).
- 5. به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.
- 6. بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.
- 7. جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه.
- 8. با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.