Talâk - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).
-
2. کاتێك گه‌یشتنه ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیان (دوای یه‌ك، یان ئه‌و دوو ته‌ڵاقه که خواردویانه)، ئینجا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان هاوڕێ له‌گاڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنه‌وه (له سێهه‌م جاردا که ته‌ڵاقتان خوارد) به‌شێوه‌یه‌کی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونه‌وه‌ی یه‌کجاریدا با دوو شایه‌تی دادپهروهرو خواناس له خۆتان له نێواندا هه‌بێت و ئاماده‌ی شایه‌تی ببن و بیپارێزن بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، به‌وه‌ی که‌باسکرا ئامۆژگاری ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و ڕۆژی دوایی ده‌هێنیت، جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
-
3. له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).
-
4. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نا‌ئومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
-
5. ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
-
6. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دابین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.
-
7. جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
-
8. له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌نداها شار‌و شارۆچکه یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و فرستاده‌کانی، ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توند‌و پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
-
9. ئیتر گیرۆده‌ی به‌ڵای خۆیان بوون و ئه‌و سزایه‌یان چه‌شت که خۆیان ده‌ست پێشکه‌ریان بۆ کردبوو، سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو. (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که)...
-
10. له قیامه‌تیشدا خوا سزای به‌ئێش له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ ئاماده‌کردوون، ده‌ی کاواته ئه‌ی ڕۆشنبیره‌کان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه...
-
11. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رێك که ئایه‌ته ڕوونه‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه له تاریکیه‌کان ده‌ریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیه‌وه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به ژێر دره‌خت و به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فره‌و فراوانی بۆ ئاماده کردوون.
-
12. خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs