Mümtehine - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.
-
2. هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.
-
3. خزمان و ڕۆڵه‌کانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون، چونکه له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
-
4. ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، جگه له‌و به‌ڵێنه‌ی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بهێنێت، ئینجا وتی: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.
-
5. په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
-
6. سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه.
-
7. نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.
-
8. دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.
-
9. به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
-
10. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوهڕانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.
-
11. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی.
-
12. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
-
13. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs