37. Sâffât - Qur'an
- 1. سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.
- 2. به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
- 3. به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
- 4. به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
- 5. په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
- 6. بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
- 7. ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
- 8. شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
- 9. بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
- 10. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
- 11. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
- 12. نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.
- 13. کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.
- 14. کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.
- 15. ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!
- 16. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
- 17. ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟
- 18. له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.
- 19. جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.
- 20. ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.
- 21. ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.
- 22. خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
- 23. له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.
- 24. له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.
- 25. پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..
- 26. نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
- 27. ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.
- 28. ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).
- 29. ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!
- 30. خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.
- 31. ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.
- 32. له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.
- 33. ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.
- 34. ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.
- 35. ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...
- 36. ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!
- 37. نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه.
- 38. (ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.
- 39. تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.
- 40. (ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).
- 41. ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).
- 42. میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه.
- 43. له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).
- 44. ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).
- 45. له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.
- 46. شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.
- 47. ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).
- 48. له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
- 49. هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).
- 50. ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).
- 51. یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...
- 52. زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!
- 53. ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟!
- 54. پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه.
- 55. هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه...
- 56. ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.
- 57. خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.
- 58. ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه....
- 59. جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.
- 60. به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.
- 61. ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.
- 62. باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.
- 63. ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)
- 64. بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه.
- 65. به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).
- 66. دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.
- 67. له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).
- 68. پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!)
- 69. ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).
- 70. (ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).
- 71. سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).
- 72. هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).
- 73. جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!)
- 74. جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).
- 75. بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.
- 76. خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
- 77. جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).
- 78. هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).
- 79. سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
- 80. به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه).
- 81. به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
- 82. له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.
- 83. بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
- 84. کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه.
- 85. ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
- 86. ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!
- 87. باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!
- 88. (ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).
- 89. (دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم.
- 90. ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
- 91. ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!)
- 92. ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!
- 93. ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.
- 94. دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
- 95. ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!
- 96. له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).
- 97. که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).
- 98. ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
- 99. ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.
- 100. (ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه.
- 101. ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.
- 102. کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.
- 103. کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.
- 104. ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!
- 105. به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).
- 106. به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.
- 107. ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.
- 108. پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.
- 109. سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.
- 110. ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...
- 111. به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...
- 112. مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
- 113. خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
- 114. به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).
- 115. هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).
- 116. سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.
- 117. پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).
- 118. هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).
- 119. ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).
- 120. سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).
- 121. بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).
- 122. به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).
- 123. بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).
- 124. ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!
- 125. ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.
- 126. که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!
- 127. که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.
- 128. جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.
- 129. ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه.
- 130. سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.
- 131. ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
- 132. بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
- 133. به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
- 134. کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.
- 135. بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.
- 136. پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.
- 137. بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.
- 138. هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)
- 139. به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
- 140. که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که...
- 141. ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...
- 142. ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).
- 143. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.
- 144. ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
- 145. له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.
- 146. ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).
- 147. ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).
- 148. ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.
- 149. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)
- 150. ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!
- 151. ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:
- 152. خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.
- 153. ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!
- 154. ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.
- 155. ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!).
- 156. ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه).
- 157. ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.
- 158. (له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).
- 159. پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.
- 160. به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).
- 161. ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.
- 162. ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه.
- 163. مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه.
- 164. فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.
- 165. به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).
- 166. دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.
- 167. هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:
- 168. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه...
- 169. ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره.
- 170. که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).
- 171. سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...
- 172. که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.
- 173. سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.
- 174. جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده.
- 175. تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
- 176. ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!
- 177. (قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان.
- 178. تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.
- 179. ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه.
- 180. پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه.
- 181. سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.
- 182. سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.