54. Kamer - Qur'an
- 1. رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت
- 2. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه
- 3. حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت
- 4. بێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)
- 5. ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده
- 6. گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار
- 7. خوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن)
- 8. زۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته
- 9. پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاهه‌ڵشاخان و دژایه‌تی کرا
- 10. (ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه
- 11. ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه
- 12. هه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو
- 13. ئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه)
- 14. له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح)
- 15. به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- 16. سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- 17. بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- 18. قه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟
- 19. بێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند)
- 20. خه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو
- 21. سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- 22. بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- 23. سمودیش هه‌موو بێدارکردنه‌وه و داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو
- 24. جا وتیان: باشه، ڕه‌وایه، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟!
- 25. ئایا ڕاسته‌له‌نێوان ئێمه‌دا وه‌حی و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه‌کرابێت، نه‌خێر شتی وا نابێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ر کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به‌گه‌وره‌یی ده‌کات!!
- 26. سبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێ درۆزن و خۆپه‌رست و خۆ به‌گه‌وره‌زانه
- 27. بێگومان ئێمه ئه‌و وشتره‌ی که‌بیانوومان گرت، له‌به‌رد په‌یدامان کرد، به‌وه‌ش تاقیمان کردنه‌وه، جا _ ئه‌ی چالح _ چاودێریان بکه، بزانه‌چی ده‌که‌ن، خۆگرو ئارامگریش به (له‌به‌رامبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه)
- 28. هه‌واڵیشیان بده‌رێ: که‌ئاوه‌که‌به‌شکراوه (ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که) ئیتر له‌رۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاوه‌که‌قه‌ده‌غه‌یه له‌وان
- 29. (قه‌ومی ناله‌بار له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌رئه‌وه) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریداو سه‌ری بڕی
- 30. سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
- 31. ئه‌وسا ئێمه‌ش به‌یه‌ک ده‌نگی به‌هێزی سامناک (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند) و وه‌ک گژوگیای وشک (که‌کۆده‌کرێته‌وه و ژێر پێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن
- 32. بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- 33. : هۆزی لوط یش بروایان به‌هیچ بێ‌دار کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد
- 34. بێگومان ئێمه ئه‌وانیشمان به‌رد باران کرد (هه‌روه‌ها ژێره‌و ژوریش کران)، جگه‌له‌لوگ و خاو‌و خێزانی ئیمانداری که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕزگارمان کردن
- 35. ئه‌و ڕزگار کردنه‌نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت
- 36. به‌ڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتیان)، له‌تۆڵه‌ی توندوبه‌هێزی ئێمه، که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه و بڕوایان پێی نه‌بوو
- 37. ئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه، ده‌بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من.
- 38. بێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توند‌و به‌ئێش چوار ده‌وری گرتن و دایگرتن
- 39. ده بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌شت و ناپوخته‌کان)
- 40. بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
- 41. بێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکه‌ره‌وه‌کان هاتن
- 42. بڕوایان به‌هه‌ر هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نه‌کرد، ئه‌وسا ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی خوایه‌کی باڵاده‌ست و به‌توانا
- 43. باشه... ئایا کافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ئا ئه‌وانه‌که‌له‌ناومان بردن؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن که‌باسکراون؟
- 44. یان ده‌ڵێن ئێمه هه‌موومان کۆین و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین
- 45. له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت و هه‌ڵدێن (له‌غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی)
- 46. جگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت کاتی لێ پرسینه‌وه‌یانه، که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره
- 47. به‌ڕاستی تاوانبار‌و تاوانکاران له‌گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون
- 48. ڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ
- 49. بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه
- 50. فه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه ده‌ڵێین ببه‌ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت وه‌ک چاو تروکاندنێک
- 51. بێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی خوانه‌ناسی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه، جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت
- 52. هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته چاودێره‌کان تۆمارکراوه
- 53. هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه
- 54. بێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر
- 55. له شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به‌ده‌سته‌وه