Hucurât - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پێشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌که‌ون له‌بڕیار و پێشنیاردا له‌خوا بترسن و پارێزکاربن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره بهگوفتارتان، زانایه به‌نیازو نهێنیه‌کانتان.
-
2. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رز مه‌که‌نه‌وه‌له‌کاتی گفت‌و گۆدا، قسه‌بێ په‌رده‌مه‌که‌ن له‌خزمه‌تیدا، نه‌وه‌کو کرده‌وه‌کانتان پووچ بێته‌وه و هه‌ستیشی پێ نه‌که‌ن.
-
3. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌نگیان هێواش ده‌که‌نه‌وه‌له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌خوای گه‌وره‌دڵه‌کانیانی زاخاو داوه‌بۆ ته‌قواو خواناسین، ئه‌وانه‌لێ خۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و گرانبه‌ها بۆیان ئاماده‌یه.
-
4. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌کان بانگت ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌زۆربه‌یان نه‌فامن و ژیری وه‌رناگرن (چونکه‌ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستیان له‌و بواره‌دا ڕه‌چاو نه‌کردووه).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن).
-
5. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن).
-
6. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار‌و ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون.
-
7. ئێوه دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون... به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه... له‌و له‌یشه‌وه کوفر‌و بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.
-
8. ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه.
-
9. ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
-
10. له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
-
11. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش به‌گاڵته به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاکتر بن... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه ناو‌و ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون، ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن.
-
12. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان.
-
13. ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان.
-
14. هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌باوه‌ڕ بهێنن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
-
15. بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه و پاشان نه‌که‌وتوونه‌ته‌هیچ گومان و دوودڵیه‌که‌وه، به‌خۆیان و سه‌رو ماڵیشیانه‌وه تێکۆشاون له‌پێناوی ئاینی خوادا، ته‌نها ئا ئه‌وانه‌ڕاستن.
-
16. ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره‌له‌ئاینی خۆتان ئاگادار ده‌که‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له حاڵێکدا خوا زانایه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، خوا به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره؟!
-
17. ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
-
18. بێگومان خوا نهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجانی ده‌ده‌ن.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs