3. Âl-i İmrân - Qur'an
- 1. چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
- 2. خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.
- 3. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (مو‌سا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...
- 4. له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).
- 5. بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.
- 6. ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه.