15. Hicr - Qur'an
- 1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.
- 2. ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه.
- 3. (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت).
- 4. هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت.
- 5. هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت.
- 6. (خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!!
- 7. ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)!
- 8. (خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن).
- 9. به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه).
- 10. سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو.
- 11. خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
- 12. ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان).
- 13. له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن.
- 14. (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)...
- 15. ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!!
- 16. سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت).
- 17. هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو.
- 18. مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات.
- 19. زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو.
- 20. له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن.
- 21. هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت.
- 22. (یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).
- 23. به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین.
- 24. سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش.
- 25. به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه.
- 26. سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
- 27. په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت.
- 28. یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.
- 29. جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا).
- 30. ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.
- 31. جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت.
- 32. ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!
- 33. شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟!
- 34. خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت.
- 35. به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی.
- 36. شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
- 37. خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت.
- 38. تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).
- 39. ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
- 40. بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).
- 41. خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.
- 42. به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.
- 43. بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی.
- 44. حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی.
- 45. (له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان.
- 46. پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر.
- 47. له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن).
- 48. هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن.
- 49. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران).
- 50. بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان).
- 51. هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام
- 52. کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین!!.
- 53. فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین.
- 54. ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟!
- 55. فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا).
- 56. ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.
- 57. (ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه)
- 58. فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.
- 59. به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین.
- 60. جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه.
- 61. ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط...
- 62. پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون...
- 63. دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی...
- 64. ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین...
- 65. به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت.
- 66. ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه.
- 67. ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا!
- 68. لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن.
- 69. له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن).
- 70. (شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت!
- 71. لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن.
- 72. (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه.
- 73. جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
- 74. ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن.
- 75. بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن.
- 76. بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن).
- 77. به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات).
- 78. دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون.
- 79. ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون).
- 80. سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثهمود، تیادا ژیاوه).
- 81. ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد.
- 82. ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر.
- 83. ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا.
- 84. ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن).
- 85. ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان).
- 86. به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه.
- 87. سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت.
- 88. جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان).
- 89. بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه).
- 90. هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه).
- 91. ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن.
- 92. سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه).
- 93. له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
- 94. هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران.
- 95. ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان.
- 96. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن.
- 97. سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن.
- 98. (جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه.
- 99. به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپهرسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان).