Necm - QURAN - Harun Yahya
-
1. سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
-
2. هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
-
3. قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو ههوهسهوهنیه
-
4. ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
-
5. جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
-
6. ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
-
7. له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
-
8. له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
-
9. ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
-
10. ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!
-
11. ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
-
12. جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
-
13. سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبرهئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
-
14. له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
-
15. که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
-
16. کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...
-
17. جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
-
18. بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..
-
19. جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
-
20. مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).
-
21. ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)
-
22. ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه
-
23. ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!
-
24. نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!
-
25. که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).
-
26. زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
-
27. بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)
-
28. ئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه
-
29. گوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت
-
30. ئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه
-
31. هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه
-
32. ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره
-
33. جا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد...
-
34. که‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه...
-
35. ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟!
-
36. ئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟!
-
37. یان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟!
-
38. (له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت
-
39. به‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی
-
40. بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا
-
41. پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی
-
42. به‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات
-
43. بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه
-
44. هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه
-
45. هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....
-
46. له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت
-
47. بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش
-
48. ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت
-
49. هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه، قه‌باره‌که‌ی ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره....)
-
50. هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد
-
51. سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
-
52. زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون
-
53. هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....
-
54. ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)
-
55. جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...
-
56. ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو
-
57. (ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)!!
-
58. که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست
-
59. جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!
-
60. پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه)
-
61. ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
-
62. (ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs