2. Bakara - Qur'an
- 1. چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
- 2. ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه).
- 3. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.
- 4. (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
- 5. ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).
- 6. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...