Kâf - QURAN - Harun Yahya
-
1. چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه)
-
2. خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان:
-
3. ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت):
-
4. به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه.
-
5. به‌ڵام ئه‌مانه‌دژی ڕاستین و بڕوایان پێ نه‌هێناوه‌کاتێک بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ئه‌وانه‌له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن).
-
6. ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟!
-
7. هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه.
-
8. ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته.
-
9. له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین.
-
10. هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت.
-
11. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان... هه‌ر به‌و ئاو‌و بارانه‌شوێنه مردووه‌کان زیندووده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن ئێوه له‌خاک دێنه ده‌ره‌وه.
-
12. پێش ئه‌مانیش، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆزانی... هه‌روه‌ها خاون بیره‌کان و هۆزی تمود یش.
-
13. هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی).
-
14. خاوه‌ن باخه‌چڕه‌کان و قه‌ومه‌که‌ی تبع یش، (که‌یه‌کێک بووه‌له‌پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حمیه‌ری لم یه‌مه‌ن)... هه‌ر یه‌کێک له‌وان باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون.
-
15. ئایا ئێمه له‌سه‌ره‌تا و یه‌که‌م جاردا که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاته‌رێمان؟! نه‌خێر ماندوو نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌وان له‌گوماندا به‌رامبه‌ر به دروست بوونه‌وه‌یه‌کی تازه.
-
16. سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت... ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین.
-
17. کاتێک دوو فریشته چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، (هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو).
-
18. هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات.
-
19. ئه‌ی ئینسان، ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کاندا، ئه‌وسا پێت ده‌وترێت: ئا ئه‌وه‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت.
-
20. له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌چوردا، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌وو ئاگادار کردنه‌وه‌کانه.
-
21. ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه.
-
22. به‌یه‌که‌یه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان ده‌وتڕێت: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌نا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه...
-
23. فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌می یه هه‌یه هه‌مووی ئه‌وه‌ته‌لای من و یاداشت و تۆمارم کردووه.
-
24. (دوای لێپرسینه‌وه، خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که) هه‌رچی کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...
-
25. ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه....
-
26. ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی... که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و ئاده‌می یه فڕێ بده‌نه‌ناو سزای سه‌خته‌وه.
-
27. هاوه‌ڵه شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه، خۆی تاوانباره، به‌ڵام خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو.
-
28. (جا ئه‌وکاته‌ی شه‌یتان و ئاده‌میزاد لای خوادا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون.
-
29. ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.... من هێچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم.
-
30. ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه‌خه‌ڵکی زیاتر نیه؟!
-
31. له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیک خراوه‌ته‌وه‌له‌خواناس و پارێزکارو باوه‌ڕداران، بێ ئه‌وه‌ی دوور بێت لێیان، ده‌وترێت...
-
32. ئه‌مه‌ئه‌و به‌ڵێنه بوو پێتان درابوو، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زۆر ته‌وبه‌کارو خۆپارێزن له‌گوناهو نافه‌رمانی خوا.
-
33. هه‌ر که‌س له‌خوای میهره‌بان بترسێت و له‌په‌نهاندا خۆی له‌گوناه بپارێزێت و به‌دڵێکی به‌ئاگا و ته‌وبه‌کاره‌وه‌بۆ باره‌گای خوا بگه‌ڕێته‌وه... (جا به‌و به‌خته‌وه‌ڕانه ده‌وترێت):
-
34. بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئه‌وه‌ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و نه‌بڕاوه‌یه.
-
35. هه‌رچیش داوای ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه.
-
36. خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد، که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون... خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاوان و تێپه‌ر بوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟!
-
37. به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌نێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست.
-
38. به‌ڕاستی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویه‌تیه‌کیش ڕوی تێ نه‌کردین.
-
39. جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه.
-
40. له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌کانیش.
-
41. گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه...
-
42. ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا.
-
43. به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه.
-
44. ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه).
-
45. ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs