Saff - QURAN - Harun Yahya
-
1. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
-
2. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟
-
3. خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن.
-
4. به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆس ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ، چونکه هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.
-
5. بیریان نخه‌ره‌وه، کاتێك که مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم ده‌ده‌ن، له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.
-
6. بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که‌له پێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واوو موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
-
7. جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که درۆی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه، له‌کاتێکدا ئه‌و بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار ناکات.
-
8. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قه‌ڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بکوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.
-
9. هه‌ر ئه‌و خوایه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئاینی حه‌ق و ڕاستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رجه‌نده موشریك و هاوه‌ڵگه‌ڕان پێیان ناخۆش بێت.
-
10. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!
-
11. سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
-
12. ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێ‌سنوور.
-
13. جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن).
-
14. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه ببنه پشتیوانی به‌رنامه و دینی خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌واریه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان و لایه‌نگیری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوین به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته‌به‌ر، جا ئێمه‌ش پشتیوانیمان له ئیمانداران کرد‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا پێبه‌خسین و زاڵ بوون.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs