Muhammed - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه). ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه).
-
2. ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه.
-
3. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).
-
4. (ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شهر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.
-
5. ئه‌وانه‌رێنموویی ده‌کات بۆ جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و دڵ و ده‌رون و بیر‌و هۆشیان ئاسووده‌ده‌کات.
-
6. هه‌روه‌ها ده‌یانخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز بۆی باس کردوون.
-
7. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.
-
8. ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن.
-
9. ئائه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بێگومان ئه‌وان ڕقیان له‌قورئان بۆته‌وه و حه‌زیان له‌به‌رنامه‌ی خوا نه‌بووه، جا خوایش کار‌و کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه.
-
10. ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.
-
11. ئه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.
-
12. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!
-
13. زۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.
-
14. ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!
-
15. وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!
-
16. ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.
-
17. ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.
-
18. ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!
-
19. ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.
-
20. هه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....
-
21. که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.
-
22. ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!
-
23. ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن)
-
24. ئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌وردبینی لهقورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!
-
25. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.
-
26. ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.
-
27. ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن.
-
28. ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
-
29. ئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی دووڕویی تیادایه، وایانزانیووه خوا هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟!
-
30. خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وانه‌مان پیشان ده‌دات، ئه‌وکاته‌به‌رواڵه‌ت ده‌تناسینه‌وه، سوێند به‌خوا له‌شێواز و ناوه‌رۆکی قسه‌و گوفتاریاندا ده‌یانناسیته‌وه، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه به‌کارده‌وه‌کانتان.
-
31. سوێند به‌خوا ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه، تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چالاکی ئێوه‌مان بێته ده‌ست.
-
32. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
-
33. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)
-
34. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.
-
35. ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.
-
36. به‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.
-
37. خۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.
-
38. ئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs