Naziât - QURAN - Harun Yahya
-
1. سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.
-
2. سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).
-
3. سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه.
-
4. هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.
-
5. سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.
-
6. (سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.
-
7. دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).
-
8. له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.
-
9. خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.
-
10. (ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟...
-
11. کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!
-
12. (به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!!
-
13. (با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه.
-
14. جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.
-
15. (ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!
-
16. کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:
-
17. بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه.
-
18. پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!
-
19. تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).
-
20. (دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه).
-
21. (به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.
-
22. له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان).
-
23. خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:
-
24. من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!
-
25. ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.
-
26. به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته).
-
27. باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).
-
28. به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه).
-
29. شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه.
-
30. دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه.
-
31. ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.
-
32. کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه.
-
33. (هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
-
34. جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته).
-
35. ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.
-
36. دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...
-
37. جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...
-
38. ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...
-
39. ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!
-
40. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...
-
41. بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.
-
42. پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟
-
43. جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟
-
44. بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.
-
45. بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.
-
46. ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs