86. Târık - Qur'an
- 1. سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.
- 2. جا تۆ چووزانی (طارق) چیه.
- 3. ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.
- 4. (سوێند به‌وانه) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێر‌و پارێزه‌رمان).
- 5. که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه؟!
- 6. دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).
- 7. له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.
- 8. بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه.
- 9. ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.
- 10. ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه.
- 11. سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).
- 12. هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه.
- 13. به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).
- 14. ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه.
- 15. به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).
- 16. (به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.
- 17. که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).