Tahrîm - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ بۆچی شتێک له خۆت حه‌رام ده‌که‌یت که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردویت، ده‌ته‌وێت به‌و کاره هاوسه‌ره‌کانت ڕازی بکه‌یت؟! له‌کاتێکدا هه‌ر خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
-
2. به‌ڕاستی خوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوێده‌کانتانی بۆ بڕیارداون (به‌وه‌ی که‌فاره‌تی بده‌ن)، ئه‌و خوایه گه‌وره‌تانه و پشتیوان و یارمه‌تی ده‌رتانه، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زانا‌و دانایه.
-
3. کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).
-
4. (بۆیه خوا گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت:) ئه‌گه‌ر هه‌ردووکتان داوای ته‌وبه و په‌شیمانی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه باشه، چونکه دڵه‌کانتان له‌خشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن دژ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وه چاک بزانن که خوا خۆی یاریده‌ده‌رێتی و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کان، فریشته‌کانیش له‌وه‌ودوا پشتیوانن بۆی.
-
5. ئه‌گه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیکه خوا هاوسه‌رانی چاکتر له ئێوه‌ی پی ببه‌خشتێت، موسڵمان و باوه‌ڕدار، ملکه‌چی په‌روه‌ردگار، زوو له هه‌ڵه په‌شیمان، خواپه‌رست و دیندار، ڕۆژووه‌وان، یان بیر‌و هۆشیان له‌کاردایه و سه‌رنجی دروست کراوانی خوا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ن و هه‌یانه کچن...
-
6. ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
-
7. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بی باوه‌ڕ بوون ئه‌مڕۆ هیچ پاکانه‌یه‌ک مه‌که‌ن، چونکه ئێوه به‌ڕاستی ته‌نها پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌درێته‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.
-
8. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
-
9. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه.
-
10. خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به ژنی نوح و لوط بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، که ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌ری دوو به‌نده‌ی چاك و پاکی ئێمه بوون، که‌چی خیانه‌تیان لێ کردن (باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، غه‌یبه‌تیان ده‌کردن، گاڵته‌یان پێده‌کردن...)، ئیتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فریای هاوسه‌ره‌کانیان نه‌که‌وتن، له قیامه‌تدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌چنه ناوی.
-
11. هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌که‌ی فیرعه‌ون بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، کاتێك وتی: په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه.
-
12. هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs