Haşr - QURAN - Harun Yahya
-
1. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
-
2. ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).
-
3. خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).
-
4. ئه‌و سزایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به‌ڕاستی ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش دژایه‌تی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره.
-
5. هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات.
-
6. ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
-
7. ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی جوو، ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه که بۆ پێغه‌مبه‌ر و خزمانیه‌تی، بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
-
8. هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه، به‌شی کۆچبه‌رانی هه‌ژار ده‌بێت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌وارو سامانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون و به‌بێ هیچ ته‌ماعێک پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن.
-
9. ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
-
10. ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
-
11. ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن.
-
12. سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.
-
13. به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان).
-
14. هۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین.
-
15. نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
-
16. (نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.
-
17. سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه.
-
18. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
-
19. نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن.
-
20. (بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن.
-
21. ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.
-
22. خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
-
23. خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
-
24. هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs