Vâkıa - QURAN - Harun Yahya
-
1. کاتێک ڕووداوه‌سامناکه‌که‌پێش دێت... (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته)
-
2. روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌حه‌قیقه‌ته و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت
-
3. نزم که‌ره‌وه‌یه‌و به‌رزکه‌ره‌وه، (ئیمانداران به‌رزو پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕ و ڕیسوا)
-
4. کاتێک زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت
-
5. کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن)
-
6. ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت)
-
7. ئه‌و کاته‌ئێوه ده‌بنه‌سێ ده‌سته‌وه
-
8. ده‌سته‌ی ڕاستیان ده‌رده‌که‌ون، جا چووزانی ئه‌وانه‌له‌چ خۆشیه‌کدان؟!
-
9. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لار‌و وێره‌کانیش، ئای ئه‌و شوومانه‌له‌چ سه‌رگه‌ردانه‌کدان؟!
-
10. (ده‌سته‌ی سێهه‌م) پێشکه‌وتووه‌کانن، ئه‌وانه‌ن که‌پێشکه‌وتوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا
-
11. ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی باره‌گای په‌روه‌ردگاریانن
-
12. له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا
-
13. ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وان که‌زوو چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه
-
14. ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که‌دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر)
-
15. له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو چنراو به‌ئاڵتون دانیشتوون
-
16. شانیان داداوه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، دیاره که‌له‌بۆنه‌ی تایبه‌تیدا که‌هه‌میشه، له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه‌ئیماندارن پێک شاد ده‌بن
-
17. لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن
-
18. به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن
-
19. ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن
-
20. میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به‌ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن
-
21. گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که‌حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ئاماده‌یه
-
22. هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش...
-
23. وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو
-
24. له‌پاداشتی کاروکره‌وه‌ی چاکیانداکه ده‌یانکرد....
-
25. هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن
-
26. جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت
-
27. ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانێ که‌ئه‌وانیش له‌چ خۆشیه‌کدان
-
28. له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان
-
29. هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن
-
30. له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان له‌و باخه‌خۆشانه‌دا
-
31. تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه
-
32. میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش
-
33. نه‌به‌روبومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه‌کراویشه
-
34. هه‌روه‌ها ڕاخه‌ری به‌رزو بڵندی لێیه
-
35. ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون
-
36. کردوومانن به‌حۆریانی هه‌میشه کیژ
-
37. هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن
-
38. ئه‌مانه‌هه‌مووی بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان درایه ده‌ستی ڕاستیان)
-
39. ئه‌وانه‌ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌ئیماندارانی پێشینن
-
40. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له‌ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه
-
41. له‌ولاشه‌وه‌ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بار‌و دۆخچک که‌تێی که‌وتوون
-
42. له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه
-
43. راده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که‌ئه‌ویش دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گه‌رم و سوتێنه‌ره
-
44. نه‌فێنکه و نه‌به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه‌دێت
-
45. چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌کاتی خۆی له‌ناو نازو نیعمه‌تی حه‌رامدا ده‌تلانه‌وه
-
46. ئه‌وانه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه‌گه‌وره‌که‌پێیان دادگرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌دا)
-
47. هه‌میشه ده‌یانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندووده‌کرێینه‌وه؟!
-
48. یاخود باو‌و باپیرانی دێرینیشیان؟!
-
49. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان
-
50. کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و مه‌یدانی ڕۆژی دیاری کراو
-
51. پاشان بێگومان ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕتان به‌ڕاستیه‌کان نیه
-
52. له‌به‌روبوومی دره‌ختی ژه‌قنه‌بوتیش ده‌خۆن
-
53. ورگ و سکتانی لێ پر ده‌که‌ن
-
54. ئینجا ناوی له‌کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن
-
55. هه‌ر وه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌تیه‌وه تێر ئاو نابن
-
56. ئه‌مه‌میوانداری ئه‌وانه‌له‌قیامه‌تدا
-
57. ئێمه دروستمان کردوون ده‌بۆچی بڕوا ناکه‌ن؟!
-
58. جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نی یه‌ی که‌له‌جێی خۆیدا دایده‌نێن؟ (چیه و چۆنه؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی هه‌ندێک نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که‌چۆن له‌نێوان ملیۆنه‌هادا به‌ویستی خوا یه‌ک دانه‌ی یه‌ک ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاده‌میزاد)
-
59. ئایا ئێوه دروستی ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟!
-
60. ئێمه نه‌خشه‌ی مردنمان له‌نێوانتاندا بڕیار داوه، که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێش ئێمه نه‌که‌وتووه‌و بێ تواناش نین...
-
61. که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه
-
62. سوێند به‌خوا خۆ ئه‌وه‌ته‌بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جارتان زانیووه‌و به‌چاوی خۆتان بینیووتانه چۆن په‌یداده‌بن، که‌واته‌بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!
-
63. ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟
-
64. ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
-
65. ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر
-
66. به‌خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه‌ده‌ڵێن: به‌ڕاسته زه‌ره‌ری چاکمان کرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان
-
67. به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان
-
68. ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ناده‌ن که‌رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو)
-
69. ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه‌له‌هه‌وره‌کانه‌وه‌یان ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه)
-
70. ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرده‌خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکه‌ن
-
71. ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره‌ناده‌ن کن دایده‌گیرسێنن (له‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌یه... چیه؟ چۆنه؟)
-
72. ئایا ئێوه داره‌که‌یتان دروست کردووه‌یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌نه‌وت له‌ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون)
-
73. هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یادخه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته‌هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆک و گه‌شتیاران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن
-
74. جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت
-
75. سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له‌ئاسمانی فراواندا که‌له‌ژماره‌نایه‌ن)
-
76. بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که‌خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها کاکێشان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ئاستیدا زۆر بچووکن)
-
77. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌یخوێنێته‌وه قورئانێکه زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه
-
78. له‌کتێبێکی شاراوه‌دا که_ لوح المحفوظ _ ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه)
-
79. ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات
-
80. ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه
-
81. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که‌ده‌رباره‌ی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا؟
-
82. هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن؟
-
83. باشه، ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه، ڕۆژێک دێت که: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان
-
84. ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن
-
85. له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن
-
86. خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه....
-
87. ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه
-
88. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت
-
89. ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی
-
90. خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت
-
91. ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت
-
92. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌بێت که‌گومڕان و بڕوایان به‌به‌رنامه‌ی خوا نیه...
-
93. به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات...
-
94. ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ
-
95. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه
-
96. که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت)
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs