19. Meryem - Qur'an
- 1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
- 2. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.
- 3. کاتێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
- 4. وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).
- 5. به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.
- 6. تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).
- 7. خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه.
- 8. زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه).
- 9. وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...
- 10. زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!
- 11. (ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.
- 12. (پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
- 13. یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
- 14. هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.
- 15. درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.
- 16. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).
- 17. ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).
- 18. مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.
- 19. جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.
- 20. مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.
- 21. جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه.
- 22. ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
- 23. ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: پێش ئه‌م حاڵته بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه.
- 24. (ئه‌و منداڵه‌ی که له داوێنی به‌ربۆوه) له ژێریه‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به به‌رده‌متدا جۆگه‌له‌یه‌کی جاری کردووه.
- 25. ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.
- 26. ئینجا له‌و خورمایه بخۆ، له‌و ئاوه‌یش بخۆره‌وه، خه‌میشت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکت له خه‌ڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئه‌وه به ئیشاره‌ت تێی بگه‌یه‌نه پێی بڵێ: به‌ڕاستی من بڕیارمداوه و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ من هه‌رگیز قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌م.
- 27. ئه‌وسا مه‌ریه‌م منداڵی نازداری خۆی له باوه‌ش گرت و بردی بۆ لای خزم و که‌س و کاری (هه‌موو به‌سه‌رسامیه‌وه) وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بارو ئابڕووبه‌رت ئه‌نجامداوه.
- 28. ئه‌ی خوشکی هاروون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و ناز ناوه‌یان پێدابوو) تۆ نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!!
- 29. (مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گوت) به‌ڵکو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد (تا له‌و بپرسن)، هه‌موو (به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له‌گه‌ڵ منداڵی ناو بێشکه‌دا ده‌کرێت.
- 30. (ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسکه‌که‌ی) وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و کردوومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی.
- 31. منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.
- 32. (هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌که‌سێکی زۆرداو به‌دره‌فتار..
- 33. سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه.
- 34. ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).
- 35. بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گه‌وره، که‌س بکاته ڕۆڵه‌ی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیه) پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌وه، کاتێک هه‌رشتێک بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که فه‌رمان بدات و بڵێت: ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.
- 36. به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
- 37. (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).
- 38. ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.
- 39. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.
- 40. به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.
- 41. هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.
- 42. کاتێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
- 43. ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
- 44. ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.
- 45. ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.
- 46. (باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.
- 47. ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.
- 48. وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.
- 49. جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.
- 50. ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.
- 51. یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.
- 52. له‌لای ڕاستی کێوی - طور - ه‌وه بانگمان لێ کرد، له‌کاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خسته‌وه.
- 53. هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.
- 54. ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.
- 55. (ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندی بوو.
- 56. هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی ئیدریس بکه، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..
- 57. بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگه‌ی تایبه‌تدا.
- 58. ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح‌دا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.
- 59. له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به‌زایه دا‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا).
- 60. جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
- 61. ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخه چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به به‌نده‌کانی داوه له جیهانی شاراوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا، به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێته دی.
- 62. ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێکی نابه‌جێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و به‌جێ) نه‌بێت، له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه.
- 63. ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یانکه‌ینه خاوه‌نی، که خواناس و پارێزکارن.
- 64. (ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه): ئێمه ته‌نها به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابوردوومان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه، وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات.
- 65. ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته، هه‌ر ئه‌و بپهرسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).
- 66. ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟!.
- 67. باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟
- 68. سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).
- 69. له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک، ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد).
- 70. پاشان زۆرچاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌کێ له‌وانه له‌پێشترو شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (تا ببرژێت تیایدا).
- 71. ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.
- 72. له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین.
- 73. کاتێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه).
- 74. چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوداوه، که‌لوپه‌ل و ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه، سیما‌و قیافه‌شیان له‌مان ڕێک‌و پێکتر بووه (کوان؟... له کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
- 75. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ) بڵێ: ئه‌وه‌ی له گومڕایی دایه باهه‌رخوای میهره‌بان ته‌مه‌نی درێژ‌و ماڵ و سامان و دنیای پێ ببه‌خشێت (به‌چی ده‌چێت، بۆ کوێی ده‌بات، ئه‌په‌ڕی ئه‌وه‌یه) هه‌تا کاتێک ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینن که‌لێیان ده‌کرێت، یان سزا‌و ئازاری دنیایه، یان به‌رپابوونی قیامه‌ته، جا خوانه‌ناسان له‌ئاینده‌دا ده‌زانن کێ جێگه و ڕێگه‌ی ناخۆشه‌و کێ له‌شکرو سه‌ربازانی لاوازه.
- 76. (له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر خوا زیاتر هیداتیان ده‌دات، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت باشترین سه‌ره‌نجامیشه.
- 77. ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیووه، که باوه‌ڕی به‌ئایات و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نیه‌و ده‌ڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕ‌و نه‌وه‌م پێ ده‌درێت!
- 78. باشه، ئاخۆ (ئه‌و به‌نده یاخیه) به‌نهێنی و شاراوه‌کانی زانیووه، یاخود به‌ڵێنی وه‌رگرتووه له خوای میهره‌بان (که دنیا به دڵی ئه‌و بێت؟!).
- 79. نه‌خێر، وانی یه (به‌دڵی ئه‌و نابێت) ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت له ئایینده‌دا تۆماری ده‌که‌ین له‌سه‌ری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز ده‌که‌ین.
- 80. بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت: به‌میراتی لێی ده‌سێنینه‌وه، به‌ته‌نهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینه‌وه).
- 81. ئه‌و بێ باوه‌ڕانه له‌جیاتی خوا جۆره‌ها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتیان (به‌خه‌یاڵی خۆیان) ده‌ست بکه‌وێت.
- 82. نه‌خێر، وانی یه (خه‌یاڵیان خاوه)، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن، (له ڕۆژی قیامه‌تدا) باواڕیان به‌په‌رستنی ئه‌وان نیه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، (به‌ڵکو به سه‌ختی) دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
- 83. ئایا نا‌بینیت به‌ڕاستی ئێمه چۆن شه‌یتانه‌کان ده‌نێرینه سه‌ر خوانه‌ناسان، به‌گه‌رمی هانیان ده‌ده‌ن بۆ تاوان و گوناهو خراپه.
- 84. (ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌له‌یان لێ مه‌که، چونکه بێگومان ئێمه به‌وردی هه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ژماره تۆمار ده‌که‌ین.
- 85. ڕۆژێک دێت ئێمه ده‌سته ده‌سته خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهره‌بان به ڕێ ده‌که‌ین (تا به‌دیداری شادببن و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه).
- 86. تاوانبار‌و گوناهکارانیش به‌په‌له‌و به‌تینویه‌تی ڕابێچ ده‌که‌ین بۆ ناو دۆزه‌خ.
- 87. ئه‌وانه خاوه‌نی تکا نین و که‌س تکایان بۆ ناکات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
- 88. (جووله‌که و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌یانوت: خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه!!
- 89. سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.
- 90. خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.
- 91. کاتێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.
- 92. له‌کاتیکدا بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که نه‌وه بۆ خۆی بڕیار بدات.
- 93. هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت.
- 94. سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)، هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆ لای به تاک و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س).
- 95. یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا.
- 96. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) بۆ ئاماده ده‌کات، (هه‌روه‌ها له لایه‌ن فریشته‌کان و ئیمانداران و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.
- 97. جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکارو خواناسه‌کان، هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌لله‌ڕه‌قی پێ بترسێنێت.
- 98. ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان، لێوه بێت؟!