Nûh - QURAN - Harun Yahya
-
1. به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که؛ قه‌ومه‌که‌ت بێ‌دار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت.
-
2. ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
-
3. داواتان لێ ده‌که‌م که: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن.
-
4. ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه.
-
5. دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری).
-
6. که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت.
-
7. به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که با‌نگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.
-
8. پاشان من به ئاشکرا با‌نگم کردن و (وتارم بۆ دان).
-
9. ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان).
-
10. به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه.
-
11. بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت.
-
12. ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت.
-
13. ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.
-
14. خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.
-
15. ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه؟!
-
16. مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایاندا‌و خۆریشی داگیرساندووه.
-
17. هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون.
-
18. پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه.
-
19. هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)
-
20. تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا.
-
21. سه‌رئه‌نجام، نوح نا‌ئومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت.
-
22. خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت.
-
23. وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن.
-
24. بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که.
-
25. جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات.
-
26. ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه.
-
27. چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت.
-
28. په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs