98. Beyyine - Qur'an
- 1. ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).
- 2. (ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).
- 3. چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.
- 4. جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان).
- 5. فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.
- 6. به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی.
- 7. بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی.