Müzzemmil - QURAN - Harun Yahya
-
1. ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
-
2. شه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.
-
3. نیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه.
-
4. یاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.
-
5. چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).
-
6. به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.
-
7. تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.
-
8. تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.
-
9. ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
-
10. له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
-
11. واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.
-
12. به‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه).
-
13. هه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.
-
14. له ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان ورد‌و خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.
-
15. خۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.
-
16. جا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.
-
17. (ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.
-
18. ئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.
-
19. به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.
-
20. به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs