95. Tîn - Qur'an
- 1. سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).
- 2. به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی مو‌سا، له‌وێدا کرد).
- 3. سوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که (مه‌ککه) یه.
- 4. به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
- 5. (ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).
- 6. جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.
- 7. جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته؟
- 8. ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).