Kalem - QURAN - Harun Yahya
-
1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره).
-
2. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)
-
3. بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه.
-
4. به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.
-
5. سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...
-
6. شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه.
-
7. به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.
-
8. تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.
-
9. ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن.
-
10. به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.
-
11. ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه.
-
12. زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن.
-
13. له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن...
-
14. هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه...
-
15. کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه.
-
16. ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین.
-
17. به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.
-
18. بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)...
-
19. ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون...
-
20. ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت...
-
21. ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:...
-
22. با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین...
-
23. ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد...
-
24. ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان...
-
25. به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن.
-
26. کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه...
-
27. دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین...
-
28. له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟!
-
29. ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد.
-
30. ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و...
-
31. وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!!
-
32. ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین.
-
33. سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه.
-
34. به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه.
-
35. ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!
-
36. ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!!
-
37. ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!...
-
38. تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟!
-
39. یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟!
-
40. پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!!
-
41. ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
-
42. ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.
-
43. ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).
-
44. وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.
-
45. من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.
-
46. ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!
-
47. ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
-
48. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...
-
49. ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه...
-
50. به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی).
-
51. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه.
-
52. له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs