87. Alâ - Qur'an
- 1. ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.
- 2. ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.
- 3. ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
- 4. ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.
- 5. (به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
- 6. { ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
- 7. مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
- 8. جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
- 9. که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
- 10. بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
- 11. خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
- 12. ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
- 13. له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
- 14. بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
- 15. ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
- 16. که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
- 17. له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
- 18. بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
- 19. (له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.