25. Furkân - Qur'an
- 1. به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
- 2. ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
- 3. که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
- 4. ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نییه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
- 5. هه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!!
- 6. تۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.