16. Nahl - Qur'an
- 1. فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه‌یه و واگه‌یشت، په‌له‌ی لێمه‌که‌ن و په‌له‌تان نه‌بێت، پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی که هاوه‌ڵگه‌ران ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا.
- 2. په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).
- 3. (ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.
- 4. ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).
- 5. ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
- 6. کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).