Tegâbün - QURAN - Harun Yahya
-
1. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
-
2. ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
-
3. ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
-
4. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
-
5. ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).
-
6. ئه‌وه‌ش بۆیه پێشهات چونکه پێغه‌مبه‌ران به‌جۆره‌ها به‌ڵگه‌و موعجیزه، په‌یامی خوایان پێڕاگه‌یاندن که‌چی وتیان: ئه‌مانه به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه، چۆن ده‌بنه پێغه‌مبه‌رو چاوساغمان؟ به‌و بیانووه ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان هه‌ڵبژاردو پشتیان هه‌ڵکرد، خوایش پێویستی به‌ئیمانی ئه‌وان نیه چونکه خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێنیازه و شایسته‌ی سوپاسه.
-
7. ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.
-
8. که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
-
9. ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.
-
10. ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره.
-
11. به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.
-
12. فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه.
-
13. -الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن.
-
14. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه.
-
15. دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.
-
16. که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن.
-
17. ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی).
-
18. ئه‌و زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایه، خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs