Mürselât - QURAN - Harun Yahya
-
1. سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
-
2. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.
-
3. به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.
-
4. به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه.
-
5. به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.
-
6. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه.
-
7. به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت.
-
8. جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت.
-
9. ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت.
-
10. کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن.
-
11. هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه).
-
12. ئاخۆ ده‌زانن خه‌ڵکینه لێپرسینه‌وه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوه؟!
-
13. بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگاییه‌کی ڕه‌وا.
-
14. جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره.
-
15. هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو.
-
16. باشه، ئه‌وه نابینن چۆن پێشینانمان له‌ناو بردووه؟
-
17. پاشان دوایینه‌کانیش به‌شوێنیاندا له‌ناو ده‌به‌ین.
-
18. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاوانباراندا.
-
19. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
20. ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟!
-
21. ئینجا له جێی مه‌حکه‌م و قایمدا نوتفه‌مان دانه‌ناوه؟!
-
22. بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو؟!
-
23. ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین.
-
24. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
25. ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به‌هۆکاری کۆ کردنه‌وه.
-
26. بۆ زیندووان و مردووان.
-
27. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟!
-
28. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
29. ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی.
-
30. ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه.
-
31. نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت.
-
32. به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه.
-
33. هه‌ر وه‌کو وشتری زه‌ردی مه‌یله‌و ڕه‌ش ده‌نوێنێت.
-
34. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
35. ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت.
-
36. مۆڵه‌تیش نادرێن پاکانه بکه‌ن.
-
37. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
38. ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه.
-
39. جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن.
-
40. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
41. له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا.
-
42. له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
-
43. پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا.
-
44. بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.
-
45. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
46. ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن.
-
47. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
48. خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت، کڕنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رنبه‌رداری خوابن، ئه‌وانه کڕنووش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن.
-
49. سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
-
50. باشه ئه‌و دڵڕه‌قانه، ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه باوه‌ڕ ناکه‌ن، به چ گوفتارێکی تر ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن؟!
PAR
1
Fâtiha
2
Bakara
3
Âl-i İmrân
4
Nisâ
5
Mâide
6
Enâm
7
Arâf
8
Enfâl
9
Tevbe
10
Yûnus
11
Hûd
12
Yûsuf
13
Rad
14
İbrâhîm
15
Hicr
16
Nahl
17
İsrâ
18
Kehf
19
Meryem
20
Tâhâ
21
Enbiyâ
22
Hac
23
Müminûn
24
Nûr
25
Furkân
26
Şuarâ
27
Neml
28
Kasas
29
Ankebût
30
Rûm
31
Lokmân
32
Secde
33
Ahzâb
34
Sebe
35
Fâtır
36
Yâsîn
37
Sâffât
38
Sâd
39
Zümer
40
Mümin
41
Fussilet
42
Şûrâ
43
Zuhruf
44
Duhân
45
Câsiye
46
Ahkâf
47
Muhammed
48
Fetih
49
Hucurât
50
Kâf
51
Zâriyât
52
Tûr
53
Necm
54
Kamer
55
Rahmân
56
Vâkıa
57
Hadîd
58
Mücâdele
59
Haşr
60
Mümtehine
61
Saff
62
Cuma
63
Münâfikûn
64
Tegâbün
65
Talâk
66
Tahrîm
67
Mülk
68
Kalem
69
Hâkka
70
Meâric
71
Nûh
72
Cin
73
Müzzemmil
74
Müddessir
75
Kıyâmet
76
İnsân
77
Mürselât
78
Nebe
79
Naziât
80
Abese
81
Tekvîr
82
İnfitâr
83
Mutaffifîn
84
İnşikâk
85
Burûc
86
Târık
87
Alâ
88
Gâşiye
89
Fecr
90
Beled
91
Şems
92
Leyl
93
Duhâ
94
İnşirâh
95
Tîn
96
Alak
97
Kadir
98
Beyyine
99
Zilzâl
100
Âdiyât
101
Kâria
102
Tekâsür
103
Asr
104
Hümeze
105
Fîl
106
Kureyş
107
Maûn
108
Kevser
109
Kâfirûn
110
Nasr
111
Tebbet
112
İhlâs
113
Felak
114
Nâs