100. Âdiyât - Qur'an
- 1. سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.
- 2. به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.
- 3. به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
- 4. ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول.
- 5. له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا.
- 6. سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
- 7. خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
- 8. بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).
- 9. ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!